پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە

پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە

پەیامی کورد      ...      پارتی و یەکیتی کۆدەبنەوە

ڕۆژی شەممەی داھاتوو پارتی و یەکیتی کۆ ببنەوە و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ، لە کۆبوونەوەی داھاتوو لەگەڵ برادەرانی یەکیتی باسی کێشانی نێوانیان دەکەن.

بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕایگەیاند: "دیارە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتییە لەلایەن یەکێتییەوە، بەداخەوە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لە سەرکردایەتی یەکیتی سلۆکێکی مەعقوولیان نەبووە، لە لایەک چەندین پۆستی باڵایان لەنێو حکوومەتدا ھەیە و لە لایەکیشەوە داوای ڕووخانی حکوومەتیان دەکرد."

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "پارتی و یەکێتی مادام پێکەوە حکوومەتیان پێک ھێناوە و شەریکن، پێویستە بەرپرسیاریەتیش پێکەوە ھەڵگرن، ناکرێت یەکیتی لە لایەکەوە لە حکوومەتدا بێت و لە لایەکی دیکەوە دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت."

بلند ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "کۆبوونەوەی پارتی و یەکیتی پێویستە بەڕێوە بچێت، چوونکە دواجار ھەر دەبێت بگەینە ڕێککەوتن لەسەر ھەر کێشەیەک ڕوو بدات، بەتایبەتی ئێمە لە ھەندێ ھەڵوێستی یەکیتی نیگەرانین و لە کۆبوونەوەی داھاتوو باس لەو کێشانە دەکەین."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە