پەیامی کورد... بەریتانیا: هەرگیز لەبارەی رێککەوتنی رووسیا و ئۆکرانیاوە گەشبین نین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی نێوان رووسیا و ئۆكرانیادا بووه، به‌ڵام ده‌بێت رووسیا راستگۆیانه هه‌نگاو بنێت. ده‌شڵێت، "له ئێستادا هه‌رگیز گه‌شبین نیم به رێككه‌وتن، چونكه ڤلادیمیر پوتین له رێككه‌وتندا هه‌رگیز راستگۆیانه هه‌نگاو نانێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە، جه‌یمس كڕێڤڵی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، پێویسته رێككه‌وتنی ئاشتی ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆشكردن نه‌بێت و ده‌بێت ئۆكرانیا به ئاگاییه‌وه بچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆكان، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت رێككه‌وتن ئه‌نجامبدات.
ئاماژەی بەوەشدا، بەریتانیا به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌میشه ده‌یه‌وێت ئاشتی له ئۆكرانیا به‌رقه‌رار بێت و ئێستا رێككه‌وتنی ئاشتی بكرێت وه‌ك له دواتر، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ئۆكرانیا ده‌ستوپه‌نجه بۆ ته‌واوی خواسته‌كانی رووسیا نه‌رم بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ر پێشنیارێكی رێككه‌وتن كه له لایه‌ن رووسیاوه ده‌خرێته سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ده‌بێت راستی بن و ناكرێت ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆشكردن و گێڕانه‌وه‌ی كات بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا هێزه‌كانی رێكبخاته‌وه و پاشان جارێكی دیكه هێرشبكاته سه‌ر ئۆكرانیا.
باسی لەوەشکرد، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی رووسیا له‌باره‌یانه‌وه ده‌دوێت گه‌شبیین نیم و هه‌رگیز ڤلادیمیر پوتن له رێككه‌وتنی ئاشتیدا به راستگۆیانه هه‌نگاو نانێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە