کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانەوە دەکەوێتە خوارەوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی چەکدارانی ئێران دەبێتە قوربانی

کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانەوە دەکەوێتە خوارەوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی چەکدارانی ئێران دەبێتە قوربانی

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت یش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوو

 بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی پێنج شەممە " ٢٤ی جانیوەری ٢٠١٩ " کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ”دانیکەش“ سەر بە بەشی کەڵاتەرزانی پاریزگای سنە لەکاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی " ملەی تەتە " لە هەڵدێرێکەوە بەر بووە و بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵەیە ”ڕەحیم مەردانی“ ڕاگەێندراوە کە بە مەبەستی چارەسەری پزشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراوە.

هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”سۆران موحەمەدی“ کوڕی ڕەسووڵ، لە بەرزاییەکانی قەلەڕەشی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە و لاقی بریندار بووە. .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە