پەیامی کورد... نرخی یۆرۆ بۆ یەکەم جار لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هاوتا بوو لەگەڵ دۆلار
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەرامبەر یۆرۆی ئەورووپی، بە جۆرێک ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە ١٠٠ یۆرۆ، ئەوەش یەکەم جارە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.
بەهای دۆلاری ئەمریکی ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کردووە، بازی داوە بەسەر شەش دراوی بیانیی سەرەکیدا، دۆلار لە بەرزترین ئاستیدایە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا و ئێستا هاوتایە بە یۆرۆی ئەورووپی.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاوی کردەوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەکانی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی بۆ زیادکردنی سوود بەرزتر بەراورد بە بانکی ناوەندیی وڵاتانی دیکە، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی هەڵاوساندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە