پەیامی کورد ... داعش كاره‌بای سێ پارێزگا دەپچڕێنێت
به‌هۆی بوونی بۆشایه‌كی فراوانی ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا، شەوی رابردوو چەكدارانی داعش وێستگەیەكی كارەبایان له پارێزگای دیالە تەقاندۆتهوه، كه بۆته‌ی هۆی پچڕانی كرهبای سێ پارێزگا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیالە راگەیاند: شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی داعش هەڵیانكوتاوەتە سەر وێستگەی كارەبای "سەید جابر" لە باكووری ناحیەی گوڵاڵە، پاسەوان و فەرمانبەرانی ئێشكگری وێستگەكەیان قۆڵبەست كردوون دواتر بە بۆمب وێستگەكەیان تەقاندۆتەوە، ئینجا رایانكردووه، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە .
پۆلیسی دیاله رونیكردۆته‌وه، چه‌كدارانی داعش، دوو تاوەری گواستنەوەی كارەباشیان لە نزیك گوندی ئەلبۆ محەممەد لە باكووری ناحیەی عوزێم لە پارێزگای دیالە تەقاندۆتەوە، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی پچڕانی كاره‌بای ناوچه‌یه‌كی فراوانی پارێزگاكانی " كه‌ركوك ، سه‌لاحه‌دین، موسڵ ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە