پەیامی کورد … مانگی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٨ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار و بێ سەر و شوێن کراون کە ٥٥.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا دوو کۆڵبەر کوژراوە و ١٣ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون و سێ کۆڵبەری خەڵکی ئورمیەش نزیکەی ٢٠ ڕۆژە کە بێ سەر و شوێن بوون.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ١٠ حاڵەت بووە.
چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٠ حاڵەت (١ کوژراو و ٩ بریندار) کە دەکاتە ٥٥.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ١١. ٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٤ حاڵەت (١ بریندار ٣ بێ سەر و شوێن) کە دەکاتە ٢٢٪٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ٢ حاڵەت (١ کوژراو ١ بریندار) کە دەکاتە ١١. ٢٥٪ کۆی حاڵەتەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە