پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا
هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە کۆتاییەکانی وەرزی بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حەسەن فەرەجی تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕش و ئیسلامیی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
حەسەن فەرەجی خەڵکی گوندی لەنج ئاوای مەریوان ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢١) بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە
ناوبراو دوای دوو حەوتوو دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواو بوونی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ئازاد کرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە