هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد

پەیامی کورد ... هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەستی پێکرد

 

هەڵبژاردنی گشتی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد و زیاتر لە ٢٤٠ میلیۆن ئەمریکی مافی دەنگدانیان هەیە.

 

 

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەمریکا دەنگی خۆیان بە شێوەی ئەلکتەرۆنی تۆمار کردووە و بەپـێی ئامارەکان، زیاتر لە 98 ملیۆن ئەمریکی لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگیان داوە، بەشێکیان لە ڕێگەی پـۆستەوە دەنگی خۆیان ناردوە و بەشێکیشیان ڕویان لە بنکەکانی دەنگدانی پـێشوەخت کردوە.

 

 

پـرۆفیسۆر مایکڵ ماکدۆناڵد، شارەزای هەڵبژاردنەکان لە زانکۆی فلۆریدا رایگەیاند، لەو ٢٤٠ ملیۆن ئەمریکیەی لە ئەمساڵدا مافی دەنگدانیان هەیە، پێدەچێت نزیکەی ١٦٠ ملیۆنیان دەنگ بدەن، بەوەش رێژەی بەشداری دەبێتە نزیکەی ٦٧%. 

 

ئامارەکان دەریدەخەن لە پەنجا ساڵی رابردودا بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەگەیشتوەتە ٦٢%.

 

لەم هەڵبژاردنە ٤٣٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و ٣٥ ئەندامی ئەنجومەنی سینات و فەرمانڕەوای ١١ ویلایەت و ٢ ناوچەی سەر بە ئەمریکا هەڵدەبژێردرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە