کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەستی پێکرد

کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەستی پێکرد

پەیامی کورد ... کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەستی پێکرد

 

پرۆسەى کوتانی ڤاکسینى کۆرۆنا لە ئەمەریکا دەستی پێکرد و یەکەم کەسیش ڤاکسینەکە بە پەرستارێک درا.

 

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، پرۆسەى گوتانی ڤاکسینى کۆرۆنا بە هاوڵاتیانى ئەمەریکا دەستیپێکردوە، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژى هەینى ڤاکسینە هاوبەشەکەى کۆمپانیاکانى ( فایزەر - بیۆنتیک) لەلایەن ئەمەریکاوە پەسەند کرا.

 

یەکەم کەسیش کە ڤاکسینەکەى پێدرا ژنە پەستارێکى ئەمەریکى بوو بە ناوى (سەندرا لیندسى) کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى چارەسەرکردنى توشبوانى کۆرۆنا لە ویلایەتى نیویۆرک کاردەکات.

 

پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا لەئەمەریکا لەکاتێکدایە تا ئێستا نزیکەى (17) ملیۆن کەس لەو وڵاتە توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژماریەش زیاتر لە (300) هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە