عەرەبستانی سەعوودی و ووڵاتانی عەرەبی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕاگەیاند

عەرەبستانی سەعوودی و ووڵاتانی عەرەبی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕاگەیاند

پەیامی کورد      ...    عەرەبستانی سەعوودی و ووڵاتانی عەرەبی نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕاگەیاند
 ووڵاتانى عەرەبی نیگەرانى دانووستانەکەی ڤییەننان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران

تورکی ئەلفەیسەل، بەڕێوبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری و زانیارى عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە دانووستان و گفتوگۆکانى ڤییەننا دەربارەی بەرجام یا هەمان ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران، نیگەرانی ووڵاتە عەرەبییەکانی کەنارئاوی کەنداو ناڕەوێنێتەوە لەبەردەم مەترسیییەکانى سیستەم و بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی. 

به پێ ڕاپۆرتیێک لە  ئەلعەرەبیه، تورکی ئەلفەیسەل لە کۆنگرەگەیەکى ڕۆژنامەوانی ـ ئۆنلاین دا کە میوانداری ڕۆژنامەی «ئەلبلاد»ی بەحرەین ی کرد، جەختی لەوە کردەوە: «پێویستە ووڵاتانی دەور و بەرى کەنداو و ووڵاتە عەرەبییەکان لە ناوەڕۆکی دانووستانی پەیوەندیدار به ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران بەشدارى پێ بکەن و هەموو نیگەرانییەکان دەربارەی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران و دەستێوەردانی تاران لە ناوچەکەى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست مشتومڕی لەسەر بکرێت.»

تورکى لە درێژەى گفتوگۆیە کەیدا باسى لەوە کرد کە ڕێککەوتنێک کە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کرا، چاوی لەسەر نیگەرانی دراوسێکانی ئێران داخست و بوو بە هۆی دەستێوەردانی زۆرتری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا. 

بەڕێوبەرى  پێشووی ناوەندى زانیارى عەرەبستانی سەعوودی  ووتیشی «گەشبین نیم بە دەوڵەتەکەى جۆ بایدن سەبارەت بە باجنەدان بە کوماری ئیسلامی، بەڵام لێدوانەکەى فەڕەنسا لەبارەی دانووستان  لەبارەی بەرنامەی مووشەکی کوماری ئیسلامی گرینگە و هیوادارم فەڕەنساش لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ بەریتانیا و ئاڵمانیا هاوئاهەنگی کردبێت و پێکەوە پێش بە ڕژێمى تاران بگرن.»

ئەلفەیسەل که ئێستا بەڕێوەبەرایەتى ناوەندی لێکۆڵینەوە و تۆیژینەوەی ئیسلامی مەلک فەیسەڵی لە ئەستۆدایە، هوشیاری دا ئەگەر چاکسازی لە بەرجام نەکرێت، کۆماری ئیسلامی دەستى دەگات بە بۆمبی ئەتۆمى کە ئەمەش مەترسیدارترین شتە لە دونیا.

ئەلفەیسەڵ ووتی: «ئێمە هیچ دژایەتییەکمان لەگەڵ وڵاتی ئێران نییە و بەهیچ شێوەیەک نامانەوێ گەلەکەى زەرەر مەند بن، بەڵام ئەمانەوێت پەیوەندییەکی بەرامبەرمان هەبێت، چوونکە ئەم حکوومەتە سوود لە هەر بۆشاییەک وەردەگرێت بو خراپەکاری و ئاژاوەگێڕی و پلاندانان بۆ دەستتێوەردانى ووڵاتانى دیکە.»

پێشتر ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرکۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند عەرەبستانی سەعوودی و ئیسرائیل وەک «شەریک و هاوبەشی سەرەکی» لە ناوچەکە دەبێت به شێوەیەک لە ئەگەری دانووستانەکانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی و ووڵاتانى ئەورووپاى و ئەمریکى بەشدار بن، لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئەم پێشنیارەی ڕەت کردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە