پەیامی کورد... دایک و باوکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی کچێکیان بە ١٠ هەزار دۆلار دەستگیر کران
لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق دایک و باوکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی کچێکیان بە ١٠ هەزار دۆلار بەپێی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کران.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٢، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیەکی لەسەر ئەو تاوانە بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی بەغدا، بەشی نەهێشتنی بازرگانی بە مرۆڤەوە لە کەرخ، ئاشکرایان کرد کە دایک و باوکێک کچێکیان بە ١٠ هەزار دۆلار دەفرۆشن بە ژنێک کە ئەویش کاری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکات.
ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە بۆسەیەکدا لە ناوچەی مەنسورییەی بەغدا توانرا ئەو دایک و باوکە دەستگیر بکرێن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە کچەکەیان بە پارە فرۆشتووە و دادوەری لێکۆڵینەوەش بڕیاری دەستگیرکردنیانی دەرکرد بە ماددەی ٦ لە یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بۆ ئەوەی بە سزای تاوانەکەیان بگەیەنرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە