پەیامی کورد ... کارمەندێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەست بەسەر کرا بە تاوانی گواستنەوەی زانیاری زۆر تایبەت و نهێنی سەربازی بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کارمەندێکی دەست بە سەر کردووە کە زانیاری زۆر نهێنی و تایبەتی سەربازی ئەو ووڵاتەی گواستوەتەوە بۆ کەسانێک لە حزبۆڵڵای لۆبنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
ئەم کارمەندە وەرگێڕ بووە لە بەشی تایبەتی هیزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە عێراق دا . به‌پێى ئه‌و زانیارییانه، مریه‌م له 27-2-2020 له‌دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ربازی ئه‌مریكى له‌شارى هه‌ولێر له‌لایه‌ن FBIیه‌وه ده‌ستگیركراوه، كه به‌پێى گرێبه‌ستێك كارى وه‌رگێڕانى بۆ ئه‌مریكییه‌كان كردوه، وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكاش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، ناوبراو ده‌زانێت بۆچى ده‌ستگیركراوه و هاوكارى ده‌كات له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، هه‌روه‌ك دانى ناوه به‌وه‌دا زانیارى نهێنى داوه به پیاوێك، كه په‌یوه‌ندى سۆزدارى له‌گه‌ڵیدا هه‌بوه.
ئەم ژنە بە هۆی شارەزایی بە زمانەوە توانیویەتی دۆسیەی سەرۆی ئەمنییەتی و نهێنی دەوڵەتی واشینتۆن بە دەست بهێنێت و زانیارییەکانی بگوازێتەوە بە پێی ئەم زانیارییانە ئەو ژنە لە کاتی ئامادەبوونی لە ناوچەی شەڕ ناوی کەسانێک کە یارمەتی ئەمریکایان داوە بۆ کەسێکی لۆبنانی ناردووە
رۆژنامه‌ى Stars and Stripes كه سوپاى ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ووڵاته ده‌ریده‌كات، ئه‌وه‌ى بڵاوكردوه‌ته‌وه، مریه‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه نه‌یزانیوه ئه‌و پیاوه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵیدا هه‌بوه ئه‌ندامى حزبوڵڵاى لوبنانییه و واى زانیوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى "ئه‌مه‌ل" هه‌بوه و دواتریش وتوویه‌تى "حزبوڵڵا و بزوتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ل یه‌ك شتن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە