بەپەلە ... تەندرووستی هێرۆ ئیبراهیم زۆر ناجێگیرە و دەیشارنەوە

بەپەلە ... تەندرووستی هێرۆ ئیبراهیم زۆر ناجێگیرە و دەیشارنەوە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، هەروەها بە ووتەی سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان  باری تەندرووستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر ناجێگیرە .

ماوەی نزیک دوو مانگێک دەبێ کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد براوەتە نەخۆشخانەیەکی ووڵاتی ئەڵمانیا بۆ چارەسەر کردن .

بەلام بە پێی ووتەکانی ئەم سەرکردەیەی گۆڕان هەروەک لە نزیکەوە ئاگادری ڕەوشی تەندرووستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە دەلێ باری تەندرووستی زۆر ناجێگیرە یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ زیاد بە کار هێنانی جگەرە ئاماژە پێدا و کە بەو هۆیەوە کاریگەری کردوەتە سەر سییەکانی .

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ڕەخنە ئاراستەی بەرپرسانی یەکیتی دەکات و دەڵی زۆر عەیبە نەخۆشییەکەی هێرۆ ئیبراهیم دەشارنەوە ئەو لە کۆتا ساڵەکانی تەمەنیدایە ... شاردنەوەی ئەم شتە خزمەت بە کێ دەگەێنێ .ئێمە ڕێبەرەکەمان نەوشێروان مۆستەفا بوو نە نەخۆشی و نە مردنەکەیمان نەشاردەوە ، بە ڕای من ئەگەر حزبێکی سیاسی خاوەنی بەرنامە و ستراتیژی خۆی بێت، کاتێک سەرکردەیەکی دەمرێت، دەبێ خۆی ئامادە بکات کە بۆشاییەکەی پڕ بکاتەوە و زیان بە پەیکەری حزبەکەی نەکەوێت، چونکە برینی ھیچ حزبێک بە شاردنەوەی مردنی سەرکردەکەی چارەسەر ناکرێت، بەڵکوو دەبێ ئاشکرای بکەیت“.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە