پەیامی کورد ... چاودێران پێیان وایه كه هه‌نگاوی پارتی بۆ چاكسازی و باشتركردنی ئیداره‌ی وڵات جێگای ده‌ستخۆشییه و ده‌بێ پشتیوانیی فراوانی لێ بكرێت, یاساناسێكیش ده‌ڵێت، پارتی چه‌كی چاكسازیی له شانی ناوه و ئه‌م هه‌نگاوه له لووتكه‌دا ده‌یهێڵێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان, به دروشمی كوردستانێكی به‌هێز و پرۆژه‌ی چاكسازی له كایه‌ی حكوومه‌تدا ده‌ستی پێ كردووه و په‌رله‌مانتاره‌كانی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێن: "پرۆژه‌ی چاكسازی له خانه‌نشین و پلهتایبهتهكانەوە ده‌ست پێ ده‌كرێت و ده‌كرێته پرۆژه‌یاسا له په‌رله‌مانی كوردستان".
ڤه‌مان فه‌یسه‌ڵ, یاساناس و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چه‌مكی چاكسازی گشتییه و ڕێكخستنی هه‌یكه‌لی ئیدارییه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا و تایبه‌ت نییه به په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بتوانێت ئه‌و پرۆژەیە تێپه‌ڕێنێت، زۆر گرنگ ده‌بێت، ته‌سه‌ور ده‌كه‌م دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ست بۆ ئه‌و پرۆژەیە ببرێت، په‌رله‌مان ئه‌و گله‌ییه‌ی له‌سه‌ر نامێنێت کە ئێستا هه‌یه, به تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه‌ش ناوبانگێکی دیكه بۆ ئیداره‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه."
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "پارتی پرۆژه‌ی چاكسازی به زه‌رووره‌ت ده‌زانێت بۆ ئێستای كوردستان، بۆیه ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یكات ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌وره‌یه و ده‌بێ لایه‌نه‌كان پشتیوانی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ی چاكسازی له‌ناو حكوومه‌تدا."
هاوكات د. مه‌دحه‌د سلێمان، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئه‌و پرۆژهیاسایە له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وێش ده‌بێ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت, گرنگترین خاڵه‌كانی پرۆژه‌كه‌ش ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه ده‌بێت. كه وه‌ك به‌غدای لێ ده‌كرێته‌وه و دوو ده‌رماڵه نامێنێت، بۆ نموونه، ده‌رماڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌ی نه‌یه‌ته‌وه پێی نادرێت, خاڵی دووه‌م خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتارانه كه ئه‌ویش وه‌ك په‌رله‌مانی عێراقی لێ بكرێت، هه‌ركه‌سێك له خوار 50 ساڵه‌وه بێت مووچه‌ی خانه‌نشین نه‌یگرێته‌وه و له سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه ته‌نیا لەسەدا ٨٠ی پێ بدرێت".
گوتیشی: "پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان 45 كورسیی هه‌یه و سه‌رمه‌شقی چاكسازییە له كوردستان و هیچ هێزێك ناتوانێت له‌سه‌ر ئەو پرۆژه‌یه موزایه‌ده بكات و پارتی به گروتینێكهوه ده‌یه‌وێت چاكسازی له ئیداره‌ی حكوومه‌تدا بكات، ئه‌م پرۆژهیەش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە