پەیامی کورد... نوری مالیكی: ڕوسیا و ئۆکرانیا جەنگی جیهانی سێیەم بەرپا دەکەن
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكات جەنگی جیهانی سێیەم بەرپا ببێت و شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیاشە ئەو جەنگە پەلكێش دەکەن، چونکە ئەگەری هەیە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت.
لەمبارەیەوە نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "ترسی ئەوەم هەیە شەڕی ئۆكراینا و ڕوسیا، جیهان بۆ جەنگی جیهانی سێیەم پەلكێش بكات".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لایەنی ئەمریكایی - ئەوروپایی سورن لەسەر لەبەریەكهەڵوەشاندنەوەی ڕوسیا، منیش زۆر باش دەزانم سەركردایەتی ڕوسیا شكست ڕەتدەكاتەوە، ئەگەر لایەنی بەرامبەریش پێداگری لەسەر شكستپێهێنانی ڕوسیا بكات بە دابینكردنی چەكی پێشكەوتوو بۆ ئۆكراینییەكان، ئەوا پێشبینی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی دەكرێت لەو شەڕەدا".
ئەوەشی وتوە: "پێشبینی دەكەم جەنگی جیهانی سێیەم ڕوبدات، ئەگەر بیركردنەوەی ئەوروپایی – ئەمریكایی - ڕوسی عەقڵانی و هێوەرنەبونەوە بەخۆوە نەبینێت، لە ڕوی كۆنترۆڵكردنی تەنگژەكە كە ڕێگا خۆشكەر دەبێت بۆ دروستبوونی نەزمێكی نوێی نێودەوڵەتی".
ناوبراو پێشبینی کردووە، پزیشكی جەنگەكە سەرەتا لە ململانێكانی ئۆكراینا - ڕوسیاوە دەستپێبكات، بەو پێیەی لەلایەن ئەوروپا و ئەمریكاوە ئاگرەكەی خۆش دەكرێت، ململانێكانیش لەسەر تایوان هۆكارێكی دیکەی بەرپابوونی سێیەمین جەنگی جیهانی دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە