پەیامی کورد ... ووتوووێژی تەلەفوونی سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بە کارەساتێکی گەورە گەیشت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لەمبارەوە نووسی .
ترامپ ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە سەرکەوتنی دایش لە سووریا هەواڵیدا و ڕیگەیاند کە شەڕ لەگەڵ داعش تەنیا هۆکاری ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی بووە لە سووریا . نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی ئەمریکی لەم ووڵاتەدا بوون .
سارا سەندێرز ووتەبێژی کۆشکی سپی لە سەرەتای دەرچوونی ئەرتەش لە سووریا هەواڵیدا . وەزیری بەرگری ئەمریکا ، جەیمز مەتیس بە بۆنەی دژایەتی لەگەڵ ئەم بڕیارە دەستی لە کار کشاندەوە .
ڕاگەێندراوە کە ووتوووێژی تەلەفۆنی نێوان سەرانی دەوڵەت لە ١٤ی دێسەمبەردا ، کە ئەردغان وەکوو ڕابردوو هەوڵی ئەوەی دەدا تێبگەێنێت کە بۆچی ئەمریکا بۆ شەڕ لەگەڵ داعش دا چەکی بە کوردەکانی سووریا داوە و پاڵپشتییان لێدەکات .
ئەم ڕۆژنامەیە ، گۆشەیەک لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەی بڵاو کردەوە : " دەزانن چی دەکەم ؟ سووریا بۆ ئێوە ، من دەردەچم . "
وا دەبینرێت کە ئەم ووتوووێژە تەلەفۆنییە بە کەرەساتێکی زۆر گەورە گەیشتبێ .
بەڵام بە ووتەی ترامپ ئەو بە مەتیس و هەموو کاربەدەستەکانی دیکە چەند مانگێک مووڵەتی دابوو تاکوو بڕیاری پیویست بە سووریا ڕابگەێنن بەڵام هیچ کەسێک شتێکی پێ ڕانەگەیاند .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە