ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی هۆشداری مەترسیدار دەدات

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی هۆشداری مەترسیدار دەدات

پەیامی کورد    ...    ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی هۆشداری مەترسیدار دەدات  .

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی خراپتر بوونی جیددی دۆخی ڤیرووسی کۆرۆنای لە جیهان ڕاگەیاند 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە پۆلێتیکۆ ، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی پێش بینی کرد کە دۆخی جیهانی لە پەیوەندی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنادا زۆر بەرەو خراپتر دەڕوات . بۆیە لەمڕۆوەوە قەرەنتینە زۆر گرینگە و نابێ هەڵبگیرێت .

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی لەمبارەوە ڕایگەیاند : باوەڕم پێبکەن دۆخەکە زۆر بەرەو خراپتر بوون دەڕوات و چاوەڕێمان دەکات . بێنەو بە هاوکاری یەکتر ببینە بەربەست لە ڕوودانی ئەم تراژێدیایە مەترسیدارە .

هەروەها ڕایگەیاند : کە مرۆڤایەتی هێشتاش دەتوانێ لە ڕوودانی جیددیتر و خراپتر پێشگیری بکات کە ئەم نەخۆشییە گشتگیرە بەسەرمان دا دەهێنێت بەڵام نەبوونی زانیاری تەواو دەربارەی ئەم خۆرە لە ڤیرووسە دۆخەکە بەرەو خراپتر بوون دەبات .

وەکوو ستافی پەیامی کورد هیوای تەندرووستی جیهانی و بە تایبەتی بە گەل و نەتەوەی کورد دەخوازین 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە