پەیامی کورد … یاد و ناوی شەهیدانی ژینگەپارێزی چیای سەوزی مەریوان لە ئاربەبای بانە بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی هەینی، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، شاخەوانانی ژینگەپارێزی شارەکانی بانە و سەقز بە سەرکەوتن بەسەر کێوی ئاربەبای سەربەرزدا، یاد و ناوی ژینگەپارێزانی ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوانیان بەرز ڕاگرت.
ئەو شاخەوانانە بە خوێندنەوەی سروودی "خوایە وەتەن ئاوا کەی"، بەڵێنیان نوێ کردەوە کە درێژەدەری ڕێبازی هاوڕێیانی گیانلەدەستداوی ژینگەپارێزیان بن.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردان، ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای "مەریوان" کە ویستبوویان لەگەڵ گرووپی شاخەوانیی "پاژینـ"ـی بانەدا بەسەر شاخێکدا سەر بکەون، لەڕێگای "مەریوان- سەقز" تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
لەو ڕووداوەدا، ٤ شاخەوان بە ناوەکانی "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە" گیانیان لەدەست دا و ١١ کەسی تریش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە