ڕێکخراوی کۆچ: لە سەرەتای ٢٠٢٢ەوە نزیکەی ١٦ هەزار یەمەنی ئاوارە بوون

ڕێکخراوی کۆچ: لە سەرەتای ٢٠٢٢ەوە نزیکەی ١٦ هەزار یەمەنی ئاوارە بوون

پەیامی کورد... ڕێکخراوی کۆچ: لە سەرەتای ٢٠٢٢ەوە نزیکەی ١٦ هەزار یەمەنی ئاوارە بوون

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە نزیکەی ١٦ هەزار یەمەنی بەهۆی ناکۆکییەکانەوە ئاوارە بوون.

لەم بارەیەوە و لە ڕاپۆرتێکدا ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردووەتەوە: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە، دوو هەزار و ٦٣٨ خێزانی یەمەنی کە ژمارەیان ١٥ هەزار و ٨٢٨ کەسە ئاوارەبوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو کەسانە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە بۆ پێنجی شوبات دەربەدەر بوون.

ئەوەش هاتووە: "زۆربەی ئەوانەی کە ئاوارەبوون بەهۆی شەڕەوە لە پارێزگاکانی مەئریب (ناوەڕاست)، حودێدە (ڕۆژئاوا) و تەعز (باشووری ڕۆژئاوا) ی وڵاتەکە بوون".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە