پەیامی کورد ... زۆڵە بەکرێگیراوانی بە ناو کورد ، لە مانۆڕی سەربازی دژ بە نەتەوەکەیان بەشداری دەکەن .
جاش و بەکرێگیراونی سەر بە زۆڵم و تاریکی ڕژیمی ئێران لە بۆکان مانۆڕێکی سەربازاییان بەڕێوە برد و کێشەیان بۆ خەڵکی ناوچەکە ناوەتەوە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٨ی جوونی ٢٠٢٠ لە جادەی بەنداو، گوندی "گۆل" لە ٢ کیلۆمەتری شاری بووکان، جاش و پاسدارەکان مانۆڕیان بەڕێوە برد.
لەو مانۆڕەدا بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە ئاڵای تایبەتی سوپای پاسداران و چەکی قورس و سووک، مانۆڕیان بەڕێوە بردووە
لە ئەنجامی ئەو مانۆڕەدا بەشێکی زۆر لە بەروبوومی و شوێنی کشت و کاڵی خەڵک ئاگری تێبەردرا و سووتا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە