پەیامی کورد .... یەمەن/ لافاو گیانی ١٧٢ کەسی ئەستاند
بە هۆی بارانبارینەکانی حەوتووی ڕابردووی وڵاتی یەمەن کە لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتە لافاقی لێکەوتەوە، ١٧٢ کەس گیانیان لە دەست داوە.
بە وتەی بەرپرسانی یەمەن، لە پارێزگای مەئریبی رۆژهەڵاتی سەنعا ٣٠ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە کە ١٩ کەسیان منداڵ بوون.
هەروەها لە ئەنجامی باران و لافاوەکە ژمارەیەکی زۆر چادر تێکچوون کە نزیکەی هەزار و ٣٤٠ خێزانی ئاوارە تێیاندا دەژیان.
لە پارێزگای لەحجیش حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش کاتێک ئۆتۆمبێلەکەیان ئاو بردوویەتی و چوار کەسی دیکەش لەسەر رێگەی نێوان پارێزگاکانی حەزرەمەوت و شەبوە گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی حوسییەکانیش گوتیان، لە ناوەڕاستی تەممووزەوە تاوەکو ٧ی ئەم مانگە ١٣١ کەس بەهۆی باران و لافاوەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان گیانیان لەدەستداوە و ١٢٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە