پەیامی کورد ... مه‌حموود واعزی، به‌ڕێوبه‌ری ئۆفیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: "قسه‌كردن له‌باره‌ی دیداری نێوان حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ئێران، پێش دروستبوونی متمانه راست نییه، چونكه پێویسته واشنتن پێش دانوستان سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/8/2019، واعزی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "حكوومه‌تی ئێران و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌موو ئامرازه‌كان ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام دیدار ته‌نها له پێناو ئه‌نجامدانی دیدارێك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات".
ئه‌و به‌رپرسه ئیرانییه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت په‌یڕه‌ویی هه‌ر رێگایه‌ك بكات له‌گه‌ڵ ئێران، پێویسته له‌سه‌ری یه‌كه‌مجار هه‌ڵه‌كانی خۆی راستبكاته‌وه كه په‌یوه‌سته به سزاكانی سه‌ر تارانه‌وه".
ده‌رباره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیش گوتوویه‌تی: "پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گرووپی 5+1 و پابه‌ندبن به په‌یماننامه‌كانی ناو رێككه‌وتننامه‌كه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه له هه‌نگاوی سێیه‌مدا زۆر كه‌متر ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە