پەیامی کورد ... رکابەرەکەی پۆتین ژەهراوی بووە
ئە‌لێكسێی ناڤالن، چالاكوانی ئۆپۆزسیۆنی روسیا و دامه‌زرێنه‌ری سندوقی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به گومانی ژه‌هراویبون له به‌شی چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه.
كیرا یارمش، ئه‌ندام لە تیمی ئه‌لێكسێی ناڤالنی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر رایگەیاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ ناڤالنی له گه‌شتی ئاسمانیی نێوان شارەکانی تۆمسك و مۆسكۆ ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچوه، بەوهۆیەوە فڕۆكه‌كه به‌خێرایی له شاری ئۆمسك نیشتوه‌ته‌وه و ناڤالنی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له به‌شی چاودێری چڕ خه‌وێندراوه.
کیرا، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ناڤانلی "هۆشی له‌ده‌ستداوه" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه ژه‌هراوی بوه.
سه‌رۆكی پزیشكانی ئەو نه‌خۆشخانه‌یه‌ی کە ئه‌لێكسێی ناڤالنی بۆ گواستراوەتەوە، به ئاژانسی هه‌واڵی (TASS)ی روسی راگه‌یاندوه كه ره‌وشی ته‌ندروستی ناڤالنی ناجێگیره.
پێشتر ئەلێکس ناڤالن، هەمواركردنەوەی دەستوری روسیای بە "كودەتا" ناوبردبو و دژایەتى خۆشى بۆ ئەوە دەربڕى بو کە ئەو گۆڕانکارییە دەستورییە دەرفەتى ئەوە بە پۆتین دەدات بۆ دوو خولی دیكە سەرۆك بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە