پەیاما کورد ـ محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گوتارێکدا وێڕای ڕەخنە لە هەڵویستی باڵی توندڕەوی حکوومەت لەبارەی ڕێککەوتنی ناوکی گوتی: "پێتان وا نەبێت، ئەگە ڕۆحانی ڕۆیی و بناژۆخوازەکان هاتنە سەرکار ئیدی هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن".
بەپێی ڕاپۆرتێکر لە ماڵپەڕە ئێرانیەکان بڵاو کراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئێران قسەی کردووە ڕای گەیاندە: "ئێمە لەناو ئێران، لە ڕیفۆرمخواز، بناژۆخواز، بێلایەن، دژی کۆماری ئیسلامی و لایەنگری دەوڵەت و هەر هەموومان لەناو یەک کەشتیدا دانیشتووین، چونکە ئێستا ئامانجی دوژمنان نەتەنیا سیستەم، نە دەوڵەتی ڕۆحانی، بەڵکوو گشتیەتی ئێرانە، ئەوان دەیانەوێ ئێران خاپوور بکەن".
زەریف لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد: "لە کورت ماوەدا هاتوهاواری ئەمریکا کاریگەریی دەبێت، چونکە خاڵی لاوازی ئابووریی ئێران لە کاتی گەمارۆکاندا ناسنێدراون".
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران گوتی: "ئەگەریش بە رادەی پێویست نەیناسیبوو، بە دەستگیرکردنی زەراب و سەدر هاشمی (دوو بازرگانی ئێرانی کەلە ئەمریکا دەستگیر کراون)، ئەو ڕێگایانەیان بە جوانی دۆزیوەتەوەە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە