پەیامی کورد ... ئاشکرابوونی ووتووێژی نهێنی نێوان ئێران و ئیمارات .
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە کۆتایی مانگی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٩ ووتووێژێکی نهێنی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە و بەقەرار کردنی سەقامگیری ئەنجام داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لایەن ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزەوە بە پشت بەستن بە زانیاری بەرپرسانێک کە ناویان ئاشکرا نەکراوە لە دەوڵەتی ئەمریکا و ووڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوایی ڕاگەێندراوە
ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی کردووە کە ئەم ڕووداوە لە ماوەی گیرەو کێشەی ٩ مانگەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ، کە لەگەڵ زیادبوونی گەمارۆوەکانی دژە ئێرانی واشینتۆن دەستی پێکرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی کە هەردوو ووڵات لە ئاستانەی زیاد بوونی مەترسی دەرگیری و تێکەڵچوونی بەرفراوانتر و تەنانت خوێنئاوی ، چوونە ناو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆی سەربازی بوونەوە
نیۆیۆرک تایمز جەختی کردەوە ، لە دوای ئەوەی کە ئەبووزەبی بەم دەرئەنجامە گەیشت کە دەتوانێ ڕۆڵی تاکلایەنە و بێوێنەیەکی لە کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە هەبێت ، ئیمارات یش بە نۆبەی ، ووتووێی نهێنی لەگەڵ ئێران دەست پێکرد . لە هەمان کاتدا ، ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی بە بەشێک لە ستراتیژی ناوچەیی بەرفراوانتری ئیمارات شکلی گرت .و بەرپرسانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی باوەڕییەکی چەندانی بە دەوڵەتی ترامپ نییە و بە لە کارلادانی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا کە کردارێکی قورس و سەختی دژ بە ئێران هەبوو ، شۆکە ببوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە