وته‌بێژی حكوومه‌ت واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند

وته‌بێژی حكوومه‌ت واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند

پەیامی کورد … وته‌بێژی حكوومه‌ت واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند

 

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریداوه‌ بە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن تا دوای پشوەکانی نەورۆز و تەنها قۆناغی ١٢ دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، هاوكات واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌شی راگه‌یاند.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە پریس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند؛ لە کۆبونەوەیدا لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن تەنها بۆ قۆناغەکانی (١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی) تا دوای پشوەکانی نەورۆز کە دەکاتە ٢٥/٣/٢٠٢١ واتە تەنها قۆناغی پۆلی ١٢ دوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

 

وتیشی: ئەو ناوەندانەی کە تاقیکردنەوەی نوسینەکی ٢٠ نمرەیان تەواو نەکردوە، تەنها دەتوانن خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەکان بانگ بکەن.

 

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بڕیارێک نیە بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە رۆژانی نەورۆزدا و ئەوکاتیش کۆبونەوەیەکی دیکە دەکەن و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن و بڕیاری پێویست دەدرێت.

 

لەبارەی موچەشەوە، وتەبێژی حکومەت رونیکردەوە، بەپێی داهاتی حکومەت موچە دابەش دەکرێت و رۆژی ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و بڕینی موچەش بەپێی داهات دەبێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە