زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر لە هەوڵی پەڕینەوەدا بۆ ئەورووپا خنکان ون

زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر لە هەوڵی پەڕینەوەدا بۆ ئەورووپا خنکان ون

پەیامی کورد... زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر لە هەوڵی پەڕینەوەدا بۆ ئەورووپا خنکان ون

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی کە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەورووپا لە دەریای ناوەڕاست و دەریای ئەتڵەسیدا خنکان.

گوتەبێژی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، شابیا مانتۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بانگەوازی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی کرد پەلە بکەن لە پێشگرتن لە مردنی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی کە ڕێگەی ئاوی وشکانیی زۆر مەترسیدار دەگرنە بەر و بەرگرییان لێ بکەن.

مانتۆ ئاشکرای کرد ساڵی ڕابردوو زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەری نایاسایی لە بەشی ناوەڕاست و خۆرئاوای دەریای ناوەڕاست و دەریای ئەتڵەسیدا خنکان و بێ سەر و شوێن بوون.

ناوبراو زانیاری دا لەبارەی ئەوەی ساڵی ڕابردوو هەزار و ٩٢٤ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست و هەزار و ١٥٣ی دیکە کە لە باکووری خۆرئاوای ئەفریقاوە بۆ دوورگەکانی کەناری لەهەوڵی پەڕینەوەدابوون، خنکان و بێ سەر و شوێن بوون.

گوتەبێژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: "ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی ئەو پەنابەر و کۆچبەرانەی لە دوو دەریاکەدا خنکان و بێ سەر و شوێن بوون هەزار و ٥٤٤ کەس بوو. بەداخەوە لە سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵیشدا ٤٧٨ کەس لە دەریادا خنکان و بێ سەر و شوێن بوون".

ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە زۆربەی ڕووداوەکانی خنکانی کۆچبەران لە دەریاکاندا بەهۆی زۆر هەڵگرتنی سەرنشینان و بەکارهێنانی بەلەمی کۆن و نەگونجاوەوە ڕوویانداوە. هەروەها بەشێکی زۆری بەلەمەکان بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە نوقمی دەریا بوون.

مانتۆ بانگەوازی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی بە بڕی ١٦٤، ٥ ملیۆن دۆلار، کرد بۆ بەرگریکردن لە پەنابەران و کۆچبەرانی نایاسایی و پێشگرتن لەو قاچاخچییانەی بازرگانی و یاری بە ژیانی کۆچبەرانەوە دەکەن.

جێگەی باسە وڵاتانی لیبیا، توونس و مەغریب کە دەکەونە باکووری کیشوەری ئەفریقا لە سەرووی ئەو وڵاتانەوە دێن کە کۆچبەران بێ گوێدانە مەترسییەکان، بە شێوەیەکی نایاسایی لێیەوە دەپەڕنەوە ئەورووپا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە