به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش بڕیاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به داخستنی بنكه‌و باره‌گاكانی حزبه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی ده‌ورووبه‌ری، سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كیتی نهێنییه‌ك لە سەر په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
هەروەها بە گوێرەی هەواڵی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ، پاش بڕیاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به داخستنی بنكه‌و باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه لقێكی په‌كه‌كه‌یه له سنووری پارێزگای سلێمانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له كاردانه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا مه‌حموود سه‌نگاوی، سەبارەت بە داخستنی باره‌گاکانی په‌که‌که له سلێمانی، له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی ووتویه‌تی: من ته‌واو دژی ئه‌وه‌بووم که سەرکردایەتی و کادێره‌کانمان وه‌ک گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌یان لێهاتبوو، دژی ئه‌وەشم که ئێستا باره‌گاکانیان دابخه‌ین.
سه‌نگاوی هەروەها ڕایگه‌یاندووه: " هه‌ر په‌که‌که نه‌بوو جه‌نابی مام جه‌لال من و شێخ جه‌عفه‌ر و براده‌رانی ڕاسپارد لێیان بده‌ین و شار به‌ده‌رمانکردن؟ "
هەروەها لە سەر بابەتی باڵاده‌ستبوونی په‌كه‌كه له‌سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی یه‌كیتی ده‌بووه‌وه، سه‌نگاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه په‌که‌که ده‌ستی بڕوات ئه‌م بینایەی مه‌کته‌بی سیاسیه‌مان لێ ئه‌ستێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە