پەیامی کورد ... میدیاکانی ئیسرائیل ناوەڕۆکی " مامەڵەی سەدە " یان ئاشکرا کرد .
بە پێی هەواڵی کەناڵی میدیایی ١٢ ی ئیسرائیل ناوەڕۆکی مامەڵەی سەدەی بەم شێوەی ئاشکرا و بڵاو کردەوە :
هیچ کاتێک کۆنترۆڵ لە سەر سنوورەکان لە دەستی فەلەستینییەکان دا نابێت .
ئیسرائیل بە تەواوی بە سەر شاری قودس ەوە حاکمییەت و سۆڵتەی هەیە .
ئیسرائیل بە تەواوی بە سەر خەرەندی ئۆردونەوە و هەروەها ناوچەی " ج " کۆنترۆڵی دەبێت .
ئەم پیلانە بە تەواوی لەگەڵ داواکارییە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل دا یەک دەگرنەوە .
ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەیەکی کەم لە ئاوارەکانی فەلەستین بە شێوەی نەمادین " سەمبۆلیک " لە ناو خاکی ئیسرائیلدا جێگیر بکرێن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە