پەیاما کورد ـ حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە(١٣ پوشپەڕی ٢٧١٨/ ٤ ژوئیەی ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی شاری ئورمیە جێجەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و لە لایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
شەوی ڕابردوو بەرپرسانی بەندیخانە، ٣ هاووڵاتییان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەسی گوازتتبوویەوە کە کەسیکیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراو، حوکمی سێدارەکەی هەڵوەشایەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە