کۆچبەرێکی عێراقی لە سنورەکانی بیلاروسیا گیانی لەدەستدا

کۆچبەرێکی عێراقی لە سنورەکانی بیلاروسیا گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد … کۆچبەرێکی عێراقی لە سنورەکانی بیلاروسیا گیانی لەدەستدا

کۆچبەرێکی دیکەی عێراقی لە سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا، بەمەش دەبێت پێنجەم کۆچبەری عێراقی کە لەو سنورە گیان لەدەستبدەن.

 پۆلیسی پاسەوانی سنوری پۆڵەندی رایگەیاند، شەوی رابردوو کۆمەڵێک کۆچبەری عێراقی لە سنوری بیلاڕوسەوە دەستبەسەر کران، یەکێک لەوانە پیاوێک بوو کە سەرباری هەوڵی تیمە تەندروستییەکان، بەڵام گیانی لەدەستدا و پێدەچێت بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بوبێت، کەسێکی تریش کە پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ بووە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە.

 هەفتەی رابردووش، تەرمی چوار کۆچبەری عێراقی لە نزیک سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا دۆزرانەوە، کە بەهۆی سەرما و شەکەتبوونەوە گیانیان لەدەستدابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە