پەیامی کورد... وڵاتی چیک پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاسانتر دەکات
بەپێی زانیارییەکانی کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاسانتر دەستیان بە ڤیزا دەگات و هەفتانە گەشتێکی ئاسمانی لەنێوان پراگ و هەولێر دەبێت.
کارێل کۆتانێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، لەمەودوا هەفتانە گەشتێک لەنێوان هەولێر و پراگی پایتەختی چیک ئەنجامدەدرێت و ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکان و ئابوری و بازرگانی لەنێوان هەر دوو لادا.
ئەوەشی خستە ڕوو، وڵاتەکەی ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە کاتێکدا کۆماری چیک ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە، هەموو وڵاتە ڕۆژئاوایییەکان مەرجی توندیان هەیە بۆ پێدانی ڤیزا بە دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە