پەیامی کورد ... فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە ژەنڕاڵ سیروان بارزانی وەزارەتی پێشمەرگە جەبار یاوەر بۆ ئاژانسی هەواڵی الجزیرە قسەیان کرد .
سیروان بارزانی لە چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ الجزیرە دا ڕوونیکردەوە لەگەڵ ئەوەی کە ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان دوورخراونەتەوە هێشتاش لە هەرێمەکەدا پێشمەرگە چالاکی خۆی ئەنجام دەدات .
" ئەردۆگان هەرێمی ئەمنی بە قازانجی خۆی بە کار دەهێنێت ."
سیروان بارزانی جەختی کردەوە کە چەند ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی عێراقی لەگەڵ پێشمەرگە بۆ پاکردنەوەی ناوچەکە لە داعش تا ڕادەیەکی سەرکەوتوو بووە .بەڵام لە بەر هەندێک ئاستەنگی بەرپرسانی عیراقی و کەمو کۆڕی درووست کردنی پیلانی لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە ئەو سەرکەوتنەی کە دەیانویست درووست نەبووە .
ژەنڕاڵ بارزانی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد هێشتاش لە هەندێک لە ناوچەکانی عێراق لە بن دەستی داعش داماون بەڵام لە بەر ئەوەی کە ئەو هەرێمانە لە بن کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراقیدایە ، ئەو سەبارەت بەم بابەتە بەرپرسیاری و ئاگادری نییە .
بارزانی لە سەر باروودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان هەروەها دەست نیشانی کرد کە ئەردۆغان وەکوو هێرشی ئاداری ساڵی ڕابردوو لە عەفرین ی کردووە ، ئەو هەرێمە ئەمنییە خراوەتە ناو پیلانەوە بۆ خستنە ناو بەند و حەساری کوردان و بۆ ئەم کارەی بە کار بهێنن و وەها پێداچووەوە : " ئەگەر ئەگەر دەمارەکانی پێکەوە بوونی تورکیا و تێرۆسریستان لە سەر ئەردۆغان لەم شوێنبە بن ئەوە بۆ بە دەست هێنانی ئەو شوێنە ئامادەی شەڕ کردنن . چیتر ئەو شوێنە نابێتە هەرێمی ئەمنی بەڵام بگۆڕدرێت و دەبێتە مەیدان و هەرێمی شەڕ ."
هەروەها سیروان بارزانی لە سەر ووتارەکەی دۆناڵد ترامپ ل ەسەر کسانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ووتی : ئەوان لە بەر ئەگەری بە تەنیا هێشتنی کوردانی ڕٶژئاوا کە کە هاوپەیمانی گرینگ و سەرەکی چالاکی و تێكۆشانی دژ بە داعشن لە تێڕامانە
دەبێ هێزەکانی ئەمریکا بمێننەوە "
هەروەها سکرتێری گشتی وەزارەتی هێزەکانی پێشمەرگە جەبار یاوەر ڕایگەیاند : " بە ڕای ئێمە هێشتا ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش بە کۆتایی نەهاتووە ، هێشتا لە کەرکووک و دیالە و سەڵاحەددین و مەخموور و مووسڵ لە ناوچە کێشە لە سەرەکان چالاکی تێرۆسریستی بەردەوامی هەیە . ڕۆژانە هێرش دەکەن و تەنانەت هێزەکانی خۆیان بەرەو زیاد بوون دەبەن . تەنانەت هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ش دەڵێن پێویستە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بمێننەوە .
داعش هێشتا ڕێکخراوێکی تێرۆریستی جیهانییە .دەبێ کە ناوچەکانی بن دەست دابێ بەڵام هێشتاش ماوەو مەترسیدارە
وەرگەڕاندنی هەواڵ - پەیامی کورد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە