ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا، لانی كەم ١٣ كۆڵبەر لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئایاری ٢٠٢٤دا، لانی كەم ١٣ كۆڵبەر لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون كە ٩٢٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی. ئاماری كوژرانی كۆڵبەران بەراورد بە مانگی ئەپریل ١٠٠٪ زیاتر بووە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، ٨ كۆڵبەر كوژراون و ٥ كۆڵبەریش بریندار كراون. لەو ماوەیەدا لانی كەم یەك منداڵی كۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵكی سەردەشت بەناوی ئاریان مامەندی بە تەقەی چەكی ساچمەیی هێزە چەكدارەكانی ئێران، یەكێك لە چاوەكانی لەدەستداوە.
باس لەوەش كروەهێمن ئەحمەدی، واحید قادرپوور و عەتا ڕۆستەمپوور هەر سێ خەڵكی شاری سەقز، جەلال سوهرابی، محەممەد قادری و موعین تۆفیق پوور هەر سێ خەڵكی شاری بانە لەگەڵ سالار ئەحمەدی و سینا ڕەسووڵزادە هەر دوو خەڵكی شاری سەردەشت، ئەو هەشت كۆڵبەر و كاسبكارە بوون كە لە مانگی ئایار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون. لە ماوەی مانگی ئەپریل ٤ كۆڵبەر كوژرابوون كە بەراورد بەو ئامارە ژمارەی كۆڵبەرانی كوژراو لە ماوەی مانگی ئایار ١٠٠٪ هەڵكشاوە.
زیادترین كۆڵبەرانی قوربانی بە ١٠ حاڵەتەوە لە سنوورەكانی پارێزگای سنە تۆماركراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە