پەیامی کورد... هەرێمی كوردستان مانگی رابردوو زیاتر لە 9 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە
رێكخراوی روونبین تایبەت بە پرسی شەفافیەت لە نەوت ئاشكرای كرد، هەرێمی كوردستان لە مانگی رابردودا تاوەكو 25ی ئادار بڕی 9 ملیۆن و 64 هەزار و 553 بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
یادگار سدیق سەرۆكی رێكخراوەكە بە میدیای پارتی وتووە، بەهۆی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و كەركوك لە رۆژی 25ی ئادارەوە هەناردەی نەوتی كوردستان لەو مانگەدا كەمی كردووە، بەپێی ئەو ژمارانەی لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە دەستیان كەوتووە هەرێمی كوردستان و كەركوك لە مانگی رابردوودا تاوەكو 25ی ئادار بڕی 10 ملیۆن و 792 هەزار و 47 بەرمیل نەوتیان هەناردە كردووە، واتە رۆژانە بڕی 449 هەزار و 668 هەزار بەرمیل.
رونیشیكردووەتەوە، لەو نەوتە بڕی یەك ملیۆن و 727 هەزار و 494 بەرمیل نەوتی كەركوك بووە و 9 ملیۆن و 64 هەزار و 553 بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان بووە.
سەبارەت بە كڕیارەكانی نەوتی هەرێم سەرۆكی رێكخراوی روونین هێمای بۆ ئەوە كردووە، ئیسرائیل كڕیاری یەكەمە و زیاتر لە 3 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیلی كڕیوە، دوای ئەویش ئیتاڵیا بە نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیل، بەدوای ئەوانیشدا هەریەكە لە كرواتیا و توركیا و رۆمانیا و بولگاریا دێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە