بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بازیان و حاجیاوا بوون بە قەزا

بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بازیان و حاجیاوا بوون بە قەزا

پەیامی کورد … بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بازیان و حاجیاوا بوون بە قەزا

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەکە پڕۆژە پێشنیازی بوونی بازیان و حاجیاوا بە قەزا.

 

لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومونی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن پێشنیازی، بە قەزا کردنی ناحیەی حاجیاوا و بازیان پەسند کرا، داواکارین وەزارەتی ناوخۆ پێشنیازەکە قبوڵ بکات".

 

ناحیەی بازیان لە رووی داواییەوە سەر بە قەزای ناوەندی سلێمانییە و ناحیەی حاجیاوا سەر بە قەزای رانیەی ئیدارەی راپەڕینە. بەگوێرەی یاسا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواکە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لەوێ بڕیاری پێویست لەسەر پڕۆژە پێشنیازەکە بدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە