پەیامی کورد … زۆربەی سەرنشینانی بەلەمە نوقمبووەكەی ئەنتاڵیا ڕزگار كران
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئه‌ندامێكى فیدراسیۆنى سەراسەریی پەنابەرانی عێراق ئاشكرای كرد ژماره‌یه‌كى زۆرى ئەو كۆچبه‌رانەی لەناو به‌له‌مه نوقمبووەكەی ئەمڕۆی ئه‌نتاڵیادا بوون، ڕزگار كراون.
هیوا خدر ئه‌ندامى فیدراسیۆنەكە ڕاگه‌یاند دواى نوقمبوونى به‌له‌مێكى كۆچبه‌ران له ئاوه‌كانى ئه‌نتاڵیا لە نێوان توركیا و یۆنان، كه 45 كۆچبه‌رى هه‌ڵگرتبوو و زۆربه‌یان كورد بوون، زانیاریمان ده‌ست كەوتووە كە لەلایەن هێزەكانی وەزارەتی بەرگریی نیشتیمانیی تورکیا و پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنانەوە، 37 كۆچبه‌ریان ڕزگار کراون.
گوتیشى تا ئێستا چارەنووسی هەشت كۆچبه‌ر نادیاره و نازانرێ خنكاون یان له شوێنى تره‌وه ڕزگار كراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن.
هیوا خدر هەروەها باسى له‌وه‌ش كرد كه به‌شێك له كۆچبه‌ره ڕزگارکراوەكان به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندراونه‌ته نەخۆشخانەی دوورگەی کریتی یۆنان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە