پەیامی کورد … ئێران/ لافاو گیانی دوو کەسی ئەستاند
بەرپرسێکی مانگی سوری ناوخۆیی ئێران ڕایگەیاند بە هۆی لافاوەوە دوو کەس لە پارێزگای فارس لە باشووری ئێران گیانیان لەدەستداوە زیانێکی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لە زاری مەهدی خوبیار، جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای فارس بڵاویکردەوە، دوو کەس لەو پارێزگایە لە ئاودا گیریان خواردووە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
خوبیار، وتیشی تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی لافاو کراون کە بەلایەنی کەمەوە پێنج شاری پارێزگای باشووری وڵآتەکە زیانیان بەرکەوتووە.
ئاژانسی کەشناسی ئێران ڕۆژی یەکشەممە هۆشداریدا لە بارانبارین و لافاوی زۆر لە پارێزگاکانی باشوری ئەو وڵاتە، لەوانە کرمان و هورمزکان، دوای لافاوەژەش ئاشکرا بوو کە بە هۆی لافاوەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی هورمزکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە ڕێگای هاتوچۆ بڕاوە.
باشووری ئێران و هەندێک لە وڵاتانی کەنداو لە ژێر کاریگەری هەوایەکی نزم و بارانبارینی زۆردان وڵاتانی عەرەبی کەنداو هۆشدارییاندا بەهاوڵاتیانی خۆیان کە بارانەکان چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە