پەیامی کورد … عێراق/ بکوژی دوو ڕۆژنامەنووس سزای سێدارەی بە سەردا سەپا
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی بەسرە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتباری دۆسیەی كوشتنی هەردوو رۆژنامەنوس (ئەحمەد عەبدولسەمەد)و (سەفا غالی) دەركرد.
میدیاكانی عێراق بلاویانكردەوە كە ئەو تۆمەتبارەی كە لە كەیسی تیرۆركردنی ئەم دوو رۆژنامەنوسەدا حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، كەسێكە بە ناوی (ح.ك)، حوكمەكە رەوانەی دادگای پێداچوونەوە كراوە بۆ ئەوەی لەوێ بڕیاری كۆتایی وەرگرێتو سزاكە جێبەجێ بكرێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆژی هەینی 10ی ئۆكتۆبەری 2020، لەكاتی دەرچونیان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكان لە ناوەڕاستی بەسرە، چەند چەكدارێك تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی هەردوو رۆژنامەنوس (ئەحمەد عەبدولسەمەد)و (سەفا غالی) كرد، ئەحمەد لە شوێنی روداوەكەدا راستەوخۆ گیانی لەدەستدا، سەفا دوای كاتژمێرێك بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە