پەیامی کورد ... ۴ تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥٦ توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و ٤ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
ئهمڕۆ شهممه ١٩ی كانوونی یهكهمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حكومهتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، لە ئەنجامی ئەو پشكنینانەی ئەنجامدراون،156 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، بەوەش كۆی گشتی توشبووان گەیشتە ١٠١ هەزار و ٥٤٣ توشبوو.
هەر بەپێی ئامارەكە، لەو ماوەیەدا چوار كەس بەهۆی ڤایرۆسهكهوه كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتی گیان لەدەستدان گەیشتە ٣ هەزار و ٣٢٢ كەس.
هەروەها لەو ماوەیەدا ٢٨١ كەس كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون چاكبونەتەوە، بەوەش كۆی گشتی چاكبونەوە گەیشتوەتە ٦٦ هەزار و ٤٠١ كەس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە