پەیامی کورد … میدیای فەرمیی یەكێتی: سیخوڕێكی هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی لە ناو ماڵی مام جەلال گیراوە
میدیای فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوی كردەوە، سیخوڕێك لە نێو ماڵی مام جەلال لە دەباشان گیراوە كە كاری بۆ هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە.
ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای حزبەكەوە بڵاوی كردەوە، لە نێو ماڵی مام جەلالدا لە دەباشان، سیخوڕێك گیراوە.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سیخوڕەكە ”دانی بەوەدا ناوە كاری بۆ هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی كردووە و بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لە بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی بەكار هێندراوە“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە