ئەمریکا: ئەو گرووپانەی هێزەکانمان دەکەنە ئامانج، لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن

ئەمریکا: ئەو گرووپانەی هێزەکانمان دەکەنە ئامانج، لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن

پەیامی کورد... ئەمریکا: ئەو گرووپانەی هێزەکانمان دەکەنە ئامانج، لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە هێزە سەربازییەکانیان لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە 151 هێرشیان لە عێراق و سوریا کراوەتە سەر.

ئەمڕۆ دووشەممە، 22/1/2024، سابرینا سینغ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پینتاگۆن) ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممەی رابردوو لە بنکەی عەین ئەسەدی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق ڕووبەڕووی چەندین مووشەکی بالیستی بوونەتەوە."

ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزەکانیان لە عێراق و سووریا لە 17ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە ڕووبەڕووی 151 هێرش بوونەتەوە.

گوتیشی: "ئەو گرووپانەی هێزەکانمان لە عێراق و سووریا دەکەنە ئامانج مووشەکی بالیستی لە ئێرانەوە وەردەگرن و لەلایەن تارانەوە چەکدار و پشتیوانیی دەکرێن."

جێی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: "بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە هێزی سەربازی ئەمریکای لێیە، بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە