نێچیرڤان بارزانی: چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكانی هەولێر- بەغدا كلیلی سەقامگیریی عێراقە

نێچیرڤان بارزانی: چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكانی هەولێر- بەغدا كلیلی سەقامگیریی عێراقە

پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی: چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكانی هەولێر- بەغدا كلیلی سەقامگیریی عێراقە

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، چارەسەركردنی یەكجارەكی و گشتگیری كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا، كلیلی سەقامگیریی عێراقە،  نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەعێراق دەڵێت،  پەیوەندییەكی باشی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی تەواوی عێراقدایە و پشتگیریی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی بۆ گفتوگۆی هەردوولا دەربڕی.

 

ئەو قسانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جنین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی نێوانیان بووە، پلاسخارت رایگەیاند، پەیوەندییەكی باشی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی تەواوی عێراقدایە، هەروەها پشتگیریی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ گفتوگۆی نێوان هەردوولا دەربڕی و هیوای خواست كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

 

لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، هیوای خواست لە هاندانی هەولێر و بەغدا بۆ سەركەوتنی گفتوگۆكان بەردەوام بێت و لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیاندا هاوكار و یارمەتیدەر بێت.

 

سەرۆكی هەرێم جەختی لەوە كردەوە كە چارەسەركردنی یەكجارەكی و گشتگیری كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا، كلیلی سەقامگیریی عێراق و پێكەوەژیانە و بەڕەچاوكردنی دۆخی سەختی وڵات و تەحەدییەكانی بەردەمی، دەبێ دەسەڵات و لایەنە عێراقییەكان بە گیانێكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر و ڕێككەوتنەكانیش جێبەجێ بكرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە