پەیامی کورد ... شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
ڕۆژی یەکشەممەی حەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات.
بەپێ زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا لە بارەی پرۆژەبودجەی ٢٠٢١، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣، دەکات.
شاندەکە درێژە بە کۆبوونەوەکانی پێشتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە