پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکەن خەزینەی ئەمریکا سزاکانی لەسەر بانکە عێراقییەکان هەڵبگرێت.
حەسەن خەفاجی، سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،” بەمەبەستی هەڵگرتنی سزاکانی سەر 28 بانکی عێراقی بانکی ناوەندی کاردەکات و لیژنەکەیان پێشنیاریکردووە بۆ پارێزگاری بانکی ناوەندی پشتیوانی بانکە تایبەتەکان بکات و بەشدارییان لە قەرزەکان پێبکات”.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای نەهێشتنی هەندێک پێشێلکاری سادە لەسەر هەندێک لە بانکەکان، پارێزگاری بانکی ناوەندی پشتیوانی ئەو هەنگاوەی کردووە.
ڕوونیکردەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندی بەمەبەستی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر 28 بانکی عێراقی بەڵێنی پێداون ڕاپۆرتێک بۆ خەزێنەی ئەمریکا بەرزبکاتەوە و پێشبینیکردووە لەماوەی داهاتوودا سزای سەر ئەو بانکانە هەڵبگیرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە