قەدەغەی سەر ناحیەی خەلیفان هەڵدەگیرێت

قەدەغەی سەر ناحیەی خەلیفان هەڵدەگیرێت

پەیامی کورد    ...    کەرەنتینی ناحیەی " خەلیفان "ى سنوورى سۆران ھەڵدەگیرێت و پشکنینى تایبه‌ت به‌ په‌تاى كۆرۆنا بۆ ٧٥٠ که‌س له‌ ناحیه‌كه‌ كراوه‌.

دوو ھەفتە پێش ئێستا، بەھۆى تووشبوونی کەسێک بە کۆرۆنا له‌ ناحیه‌ى خه‌لیفان کە بەریەککەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک ھاووڵاتی ھەبوو، بڕیار درا بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ ناحیه‌كه‌ كه‌ره‌نتین بكرێت، بەپێ زانیارییەکان ئەمڕۆ کەرەنتینی خەلیفان ھەڵدەگیرێت، بەڵام قەدەغەی ھاتووچۆ وه‌ك شوێنه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی ١٤ ڕۆژی کەرەنتینی خەلیفان ،٧٥٠  کەس له‌ خه‌لیفان پشکنینی ڤیرووسی کۆرۆنایان بۆ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە