نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠١ی ١٠ی ٢٠٢٠  بە هۆی ئەوەی دوودڵی وەبەرهێنەران لەبارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو زیاترە لە ئاستی ئەو هیوایەی کە لەبارەی بووژانەوەی بازاڕە ئابوورییەکانی ئەمریکا هەیە، نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کردوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٤١ سەنت دابەزی، کە دەکات ٠.٨%ی نرخەکەی و لە دوایین مامەڵەدا بە ٤٠.٩٥ دۆلار فرۆشرا.
لەبەرامبەردا، نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی ٢٤ سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە لەسەدا ٠.٦٠-ی نرخەکەیەتی و بەوەش هەر بەرمیلێک بە ٣٩.٩٨ دۆلار فرۆشرا.
بەپێی ئامارەکانی کۆرۆنا، تا ئێستا ژمارەی مردووانی ئەو ڤایرۆسە ملیۆنێک کەسی تێپەڕاندوە و بەردەوامیش ژمارەی تووشبوان لە ئەمریکا و ووڵاتانی ئەورووپا لە زیادبووندایە، ئەوەش دوودڵی لەبارەی دووبارە پەکخستەوەی جمووجووڵە ئابوورییەکان لێکەوتوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە