پەیامی کورد ... پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا
ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆک یه‌كه‌م کۆبووەنەوه‌ی فەرمیی خۆى لە ساڵی ٢٠٢٠ ئه‌نجام دا و تێیدا دەنگدان لەسەر پارێزگاری نوێی دهۆک كرا.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگاری دهۆک یه‌كه‌م کۆبووەنەوه‌ی فەرمی خۆى لە ساڵی ٢٠٢٠ ئه‌نجام دا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به زۆرینه‌ى ده‌نگ د. عەلی تەتەر نێروەیی بووه پارێزگارى دهۆك.
هاوکات لە پرۆسەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی پارێزگای دهۆکدا، بڕیارە هەندێک بەڕێوبه‌ری گشتی، قایقمام و بەڕێوەبەری قەزا و ناحیەکانیش بەم نزیکانە بگۆڕدرێن.
پارێزگاری نوێی دهۆك کێیە؟
عه‌لی ته‌ته‌ر تۆفیق محه‌مه‌دئه‌مین
- 15ـی 12ـی 1968 له ناحیه‌ی نێروه‌ی رێكان، قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه.
- دكتۆرای له مێژووی نوێ و هاوچه‌رخ هەیە.
- له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بووە.
- له ساڵی ١٩٧٩ تاوەکو ٢٠٠١ له ریزی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان كاری كردووه.
- له ساڵی ٢٠٠٢ بووه‌ته كارگێڕی لقی دهۆك.
- له كۆنگره‌ی 13ـی ساڵی 2010ـی پارتی، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.
- پێشتر به‌رپرسی لقه‌كانی ١٠ـی سۆران، ٨ـی زاخۆی پارتی بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە