پەیامی کورد ... دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا لە یۆنان و تورکیا ٧ ووڵاتی ئەورووپاییش هەڕەشەی سزادانی ئانکارا دەکەن .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له یۆنان و توركیا ده‌كات كۆتایی به كۆكردنه‌وه‌ی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێنن، تا ده‌رفه‌تی گفتوگۆ بێته ئاراوه، ٧ ووڵاتی ئه‌ورووپایی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئانکارادا ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا مایك پۆمپێئۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا قسه‌ی له‌سه‌ر گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راست كرد، رایگه‌یاند، پێویسته ناكۆكییه ده‌ریاییه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا به رێگه‌یه‌كی دیپلۆماسی و ئاشتییانه چاره‌سه‌ربكرێن و واشینتۆن هیواخوازه دانووستاندنی راسته‌قینه ئه‌نجام بدرێت.
پۆمپێئۆ داوای له توركیا كرد مه‌ترسییه‌كانی كه له ناوچه‌كه هاتوونه‌ته ئاراوه، له‌به‌رچاو بگرێت، به پێویستی زانی، كه‌شتییه شەڕکەرەکان له ناوچه‌كه بكشێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دەست بە گفتوگۆكان بکرێت .
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه له یۆنان و توركیا كه‌شتیی سه‌ربازییان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا جێگیركردووه، چوونكه ناكۆكیان له‌سه‌ر مافی ده‌رهێنانی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی ئه‌و ده‌ریایه هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه ووڵاتانی med ٧، كه بریتین له‌و ٧ ووڵاته ئه‌ورووپیەی ده‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست، دوای ئه‌وه‌ی له فه‌ڕه‌نسا و به‌سه‌رپه‌رشتی ئیمانۆئێل ماكرۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاكه ئه‌نجامدا، دووپاتیانكرده‌وه، كه پێویسته توركیا پرۆسه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای وزه‌دا له‌و سنووره ئاوی یانه رابگرێت و هه‌نگاوه هه‌ژموونخوازییه‌كانی بوه‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر نا، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان لە ئانکارا دەکەن ، به‌تایبه‌ت كه بڕیاره رۆژی ٢٤ی ئه‌م مانگه یه‌كیتی ئه‌ورووپا كۆببێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە