نەتەوە یەکگرتووەکان: "٣٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەشتی سافر لە یەمەن بەتاڵ کرا"

نەتەوە یەکگرتووەکان: "٣٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەشتی سافر لە یەمەن بەتاڵ کرا"

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: "٣٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەشتی سافر لە یەمەن بەتاڵ کرا"


نەتەوە یەکگرتووەکان بەتاڵکردنی ٣٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەشتی وێرانبووی سافر لە کەناراوەکانی پارێزگای حودەیدە رۆژئاوای یەمەن بۆ کەشتییەکی جێگرەوە راگەیاند.

لەمبارەیەوە ئەکیم شتاینەر سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تویتێکدا رایگەیاند: "٣٦٠ هەزار بەرمیل نەوت کە دەکاتە یەک لەسەر سێی کۆی بڕە نەوتی بارکراو لە کەشتی سافر لە یەمەن بۆ کەشتییەکی جێگرەوە بەتاڵ کراوە".

ئەوەشی وتوە: "تا ئێستا نزیکەی ٣٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لەناو عەمباری کەشتی سافرەوە بۆ کەشتی جێگرەوە (کەشتی یەمەن) بە ترۆمپا بەتاڵ کراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەمە نزیکەی یەک لەسەر سێی بڕی نەوتی ناو عەمبارەکانی کەشتی سافر پێکدەهێنێت کە بە ملیۆنێک و ١٥ هەزار بەرمیل مەزەندە دەکرێت".

ئەکیم شتاینەر بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە روو ئاماژەی بەوە کرد، "ترۆمپاکان بەردەوامن لە کارکردن، بەو پێیەی تیمەکان نەوتی ناو دوو عەمباری گەورەی کەشتی سافریان بۆ ناو کەشتی جێگرەوە بەتاڵ کردووە"، رۆژی ٢٥ی تەمووز، رێکخەری نیشتەجێکراو سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە یەمەن، دەیڤید گرێسلی دەستپێکردنی گواستنەوەی نەوتی خاو لە کەشتی سافر لە پارێزگای حودەیدە بۆ کەشتییەکی جێگرەوە راگەیاند.

وڵاتان و رێکخراوە عەرەبییەکان خۆشحاڵی خۆیان بە دەستپێکردنی پرۆسەی بەتاڵکردنی کەشتی سافر دەربڕی لە سەروویانەوە سعوودیە، قەتەر و ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو.

نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەوەی پارەی پێویستی لە کۆمەکبەخشانەوە بەدەست گەیشت لە سەرەتای مانگی ئاداردا، کڕینی کەشتییەکی بۆ بەتاڵکردنی نەوتی ناو کەشتی سافر راگەیاند.

بەهۆی ئەوەی کەشتی سافر لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کاری چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بۆ نەکراوە، ئەو نەوت و غازانەی کە لە کەشتییەکەوە بەرز دەبنەوە، بوونەتە مەترسییەکی جیددی بۆسەر ژینگەی ناوچەکە بەو پێیەی کەشتییەکە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەڵگرتووە.

ساڵی رابردوو راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەیان بەوەدابوو کە رەنگە بەهای زیانەکانی رژانی نەوتی عەمبارکراو لە کەشتی سافر، بگاتە ٢٠ ملیار دۆلار.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە